x

X
07/04/2025 - 18:32
نەخۆشخانەی فریاكەوتنی هەولێر لەبارەی زیادبوونی رووداوەكانی هاتوچۆی ماتۆڕسكیل هۆشداری دەدات

نەخۆشخانەی فریاكەوتنی رۆژئاوای هەولێر هۆشداری دەدات لە زیادبوونی رووداوەكانی هاتوچۆی ماتۆڕسكیل و ڕایدەگەیەنێت: رووداوەكانی هاتوچۆی ماتۆڕسكیل لە حاڵەتەوە بووە بە دیاردەیەكی مەترسیدار.

نەخۆشخانەی فریاكەوتنی رۆژئاوای هەولێر بڵاویكردەوە: لە ماوەی حەوت رۆژی پشووی جەژنی رەمەزاندا، زیاتر لە 68 رووداوی هاتوچۆی ماتۆڕسكیل لە شاری هەولێر روویانداوە كە زۆربەیان رووداوی سەخت بوون و بەشێكیشیان گیانیان لەدەستداوە.

ئەوەشی خستەڕوو: بە پێی ئەم ئامارە و ئاماری مانگەكانی رابردوو بێت هێڵكاریەكە بەرەو زیاد بوون دەچێ و بەردەوامیشە لە زیاد بوون و پێویستە لایەنی پەیوەندیدار رێكاری توند بگیرێتەبەر بەرامبەر بە بەكارهێنەرانی مۆتۆرسكیل بە تایبەتی شوفێری ماتۆرسكیلی گەیاندنەكان (دیلیڤەری).

گرنگ
دەست بەئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی چواری موچەخۆرانی هەرێم کرا
لەبارەی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم، كۆبوونەوەیەكی فراوان بەرێوەدەچێت
جێگری سەرۆكی لیژنەی نەوت : عێراق دەیەوێ کۆنتڕۆڵی هەموو نەوتی هەرێم بکات
وادەی یەکەم رۆژی جەژنی قوربان دیاری کرا